دەربارەی ئێمە


كۆمپانیای هەراش بۆ دروستكردنی كارتۆن لە ساڵی ٢٠١٢ دامەزراوە ، هەر لە سەرەتاوە بڕیاری خۆی داوە پێشخستن و دانانی پێوانەكانی كوالیتی بەرز بكاتە كاری لەپێشینەی سەرباری ئەزموونە هونەریەكان . ناونیشانی كۆمپانیا شەقامی مخمور ، هەولێر ،عێراق .

كۆمپانیای هەراش توانستی دروستكردنی تەواوی هەیە بۆ بەرهەمهێنانی كارتۆن ، بە ئامانجی دابینكردنی داخوازیەكانی بوارەكانی خۆراكی و خواردنەوەیی و بوارە پیشەسازی و بازرگانی و كشتوكالیەكان .

لە ئەنجامی وەبەرهێنان لە تەكنەلۆجیا هەرە پێشكەوتووە بەردەستەكانی ئێستا كۆمپانیای هەراش بە فراوانی ١٨٠٠٠ مەتر دووجا و بە بڕی بەرهەمی زۆرتر لە ١٢٠٠٠ تۆن لە ساڵێكدا دەتوانێ دیزاین و دروستكردنی كۆمەڵێكی زۆر لە بەرهەمی كوالیتی بەرز دابین بكات .

هەول دەدەین باشترین بین لەو كارانەی ئەنجامی دەدەین .

بەدیهێنانی جیاوازی لە بەرهەمەكان و خزمەتە پێشكەشكراوەكان بە كریارەكانمان بە پەنا بردن بۆ نوێترین تەكنەلۆجیای سەردەم .

مسۆگەركردن و بەدیهێنانی باشترین ژینگەی كاركردن بۆ تیمی كار لە كۆمپانیاكەمان و بۆ كریاران و دابینكارانمان .

  • وەفاداری
  • پیشەگەرێتی
  • جیاوازی
  • كاركردن بە گیانی تیم

بۆچی كومپانیای هەراش بژاردەتە ؟


كوالیتی

ئێمە لە داخوازیەكانتان لە ڕووی كوالیتیەوە تێ دەگەین هەر لە دەستپێكردنی قۆناغی دیزاین دا و پابەندبوونمان پێیەوە مسۆگەر دەكەین .

 

دیزاین

دیزاینی جوانی سەر كارتۆن كارێكی پێویستە بۆ سەركەوتنی كارەكانتان . تیمی دیزاین لە كۆمپانیاكەماندا لەگەل كریارەكان كاردەكەن بۆ دیزاینی كارتۆنی باش و بەرچاوو سەرنجراكێش .

بڕ

لە ئەنجامی وەبەرهێنان لە تەكنەلۆجیا هەرە پێشكەوتووە بەردەستەكانی ئێستا كۆمپانیای هەراش بە فراوانی ١٨٠٠٠ مەتر دووجا و بە بڕی بەرهەمی زۆرتر لە ١٢٠٠٠ تۆن لە ساڵێكدا دەتوانێ دیزاین و دروستكردنی كۆمەڵێكی زۆر لە بەرهەمی كوالیتی بەرز دابین بكات .

خزمەتكردنی كڕیاران

كڕیارو سەوداكارانی بەڕێز ئێمە بەدەستهێنانی كاڵات بۆ مسۆگەر دەكەین لە كاتی دیاریكراو بە تایبەت لەباری ناكاویدا .