دەربارەی ئێمە


كۆمپانیای هەراش بۆ دروستكردنی كارتۆن لە ساڵی ٢٠١٢ دامەزراوە ، هەر لە سەرەتاوە بڕیاری خۆیداوە پێشخستن و دانانی پێوانەكانی كوالیتی بەرز بكاتە كاری لەپێشینەی سەرباری ئەزموونە هونەریەكان . ناونیشانی كۆمپانیا شەقامی مخمور ، هەولێر ،عێراق .

بەرهەمەكانمان


تلیشە كارتۆنی ئاسایی (RSC)

باوترین جۆری سندوقە لەڕووی بەكارهێنانەوە بۆ گواستنەوەو عەمباركردن گونجاوه ، بە پێوانەكانی c , b , bc , eb بەردەستە دەتوانرێ بە ٥ ڕەنگ چاپ بكرێ بە كاغەزی سپی و قاوەیی .

DIE-CUT

بەزۆری بۆ ئاوتێكردن ،خواردنەوە گازیەكان ، بەرهەمەكانی شیرەمەنی بەكاردێت ، لەهێلەكانی پركردنی ئۆتۆماتیكی . بەشێوەیەكی فراوان لە تێكردنی میوەو سەوزە بەكاردێت بە پێوانەكانی E , B , C

بەكرەی یەكڕوو

  بەزۆری بۆ مەبەستەكانی بەرگ كردن و داپۆشین لە پیشەسازیەكانی شیرینەمەنی و هیتر بەكاردێت بۆ پاراستنی ماددەكه .

كارتۆنی نوشتراوەو لكاو بە شێوەی تایبەت

بۆ فەراهەمكردنی كات و لە پركردنەوەی دەستی بەكاردێت ، بە شێوەیەكی فراوان بۆ تێكردنی مریشك ،گۆشتی بەستوو بەكاردێت سەرباری بەكارهێنانی لە كەلوپەلی پرۆپاگەندەیی . بە پێوانەكانی  E , B , C  بەردەستە .


بۆچی كومپانیای هەراش بژاردەتە ؟


كوالیتی

ئێمە لە داخوازیەكانتان لە ڕووی كوالیتیەوە تێ دەگەین هەر لە دەستپێكردنی قۆناغی دیزاین دا و پابەندبوونمان پێیەوە مسۆگەر دەكەین .

 

دیزاین

دیزاینی جوانی سەر كارتۆن كارێكی پێویستە بۆ سەركەوتنی كارەكانتان . تیمی دیزاین لە كۆمپانیاكەماندا لەگەل كریارەكان كاردەكەن بۆ دیزاینی كارتۆنی باش و بەرچاوو سەرنجراكێش .

بڕ

لە ئەنجامی وەبەرهێنان لە تەكنەلۆجیا هەرە پێشكەوتووە بەردەستەكانی ئێستا كۆمپانیای هەراش بە فراوانی ١٨٠٠٠ مەتر دووجا و بە بڕی بەرهەمی زۆرتر لە ١٢٠٠٠ تۆن لە ساڵێكدا دەتوانێ دیزاین و دروستكردنی كۆمەڵێكی زۆر لە بەرهەمی كوالیتی بەرز دابین بكات .

خزمەتكردنی كڕیاران

كڕیارو سەوداكارانی بەڕێز ئێمە بەدەستهێنانی كاڵات بۆ مسۆگەر دەكەین لە كاتی دیاریكراو بە تایبەت لەباری ناكاویدا .

پەیوەندیمان پێوە بكە